فیلمی دۆكیۆمێنتی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م" له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ر ته‌ها كه‌ریمی، خه‌ڵاتی دووه‌می به‌شی نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵی فیلمی "UNCIPAR" له وڵاتی ئه‌رژه‌نتین به ده‌ست هێنا. ئه‌و فیلمه چیرۆكی دانیشتوانی شاری كه‌ركوك و سكاڵایان له بوونی نه‌وت له شاره‌كه‌یاندا ده‌خاته‌روو، چیرۆكی ژیانی و كێشه‌و گیروگرفتی خه‌ڵكی كه‌ركوكه. لیژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و فیستیڤاڵه له 4 نیسان، له یاداشتێكدا له ماڵپه‌ری فیستیڤاڵه‌وه رایانگه‌یاندوه، ئه‌وان دوای سێ رۆژ كاری قورس و بینیی فیلمه‌كان، بڕیاریانداوه ئه‌و فیلمه خه‌ڵات بكه‌ن، خه‌ڵاته‌كانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی كه ته‌نها دوو خه‌ڵات دبهبهخشێت، به‌م شێوه‌یه بوون، خه‌ڵاتی یه‌كه‌م بۆ فیلمی "دوای هه‌موویان" له ده‌رهێنانی رافائێل سار له وڵاتی به‌رازیل، خه‌ڵاتی دووه‌م بۆ فیلمی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م" له ده‌رهێنانی ته‌ها كه‌ریمی. "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م" پێشتریش به‌شداری له چه‌ندین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ك فێستیڤاڵی فیلمی دیكومێنتی "ئه‌لجه‌زیره" كردووه و خه‌ڵاتی ته‌له‌فیزیۆنیERDELY له به‌شی دۆكیۆمێنتی ده‌یه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی له شاری (مورش) له وڵاتی رۆمانیا به‌ده‌ست هێناوه. نوسین و ده‌رهێنانی ئه‌و فیلمه له لایه‌ن ته‌ها كریمی ئه‌نجامدراوه و كه‌یوان یوسفی كاری وێنه‌گرتن و هاوڕێ كه‌ریمی كار مۆنتاژی بۆ كردووه. ته‌ها كه‌ریمی ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه له‌دایك بووی ساڵی 1976ه له‌شاری بانه له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سه‌ره‌تای كاری به نووسینی چیرۆك ده‌ست پێده‌كات، ساڵی 2004 له‌زانكۆی هونه‌ری تاران له‌به‌شی سینه‌ما بهكالیۆرس وه‌رده‌گرێت، تا ئێستا 4 فیلمی (سنوری ژین)، (زریان)، (سه‌مای مرواریهكان) و (كوێستانی سپی) ساز كردووه، یه‌كه‌م فیلمی سینه‌مایی دررێژی به ناوی "كوێستانی قه‌ندیل" ته‌واوو بووه وئاماده‌ی نمایش كردنه. ناوی فیلم: نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م |